(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تیمی "ب" خولیای ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی خستە مێشکی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر نووسی: تیمی "ب" خولیای ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی خستە مێشکی "دۆناڵد ترەمپ"ـەوە و وایان تێگەیاند کە تیابردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بە تیرۆریزمی ئابووری، ڕێککەوتنێکی باشتری بە دواوە دەبێ.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە و بە بنپێ کردنی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی واشینگتۆن بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، وڵاتەکەی لەو پەیمانە نێودەوڵەتییە بردە دەرەوە .
ئاماژەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە "تیمی "ب" چەن کەسی شەڕخواز لە جیهانن کە پیتی یەکەمی ناو و یان نازناوەکەیان "ب"ـیە.
"بنیامین نە تانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، "محەممەد بن سەلمان" شالیاری سەعوودی، "محەممەد بن زاید"ی شالیاری ئیمارات و "جان بۆڵتۆن"ی ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی.
/129
١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٢٩
News ID: 959691
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تیمی "ب" خولیای ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی خستە مێشکی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە.